نرخی بەنزین دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی 60 دینار دابەزیوە، هەرچی زێڕە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 28 دۆلارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بۆرسەی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21، چوار بۆ پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 985 هەزار دینار بوو، چوارشەممە لەکاتی داخستنی بۆرسە نرخەکەی 962 هەزار دینار بوو.

لە لایەکی دیکەوە، نرخی بەنزین بەردەوامە لە دابەزین، لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی 60 دینار دابەزیوە، ئەمڕۆ لیتری بە هەزار و 120 دینار بوو، لە بەنزیخانەکانیش نرخەکەی لە نێوان 1200 بۆ 1295 دیناردایە.

نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

  • یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 962,000 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
  • یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 824,869 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
  • یەک ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە 4,030 دۆلارە.