منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لەکاتی یاریکردن لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە حەوت سەگ هێرشی دەکرێتە سەر، بە سەختی بریندار دەبێت و دۆخی تەندروستی نا جێگیرە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 28ی تەمموزی 2025، خێزانێک بۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهانگێک سەردانی پارکی سامی عەبولرەحمان دەکەن لە شاری هەولێر، ئەندامێکی ئەو خێزانە بە ناوی (بەهرە فەرهەنگ) کە تەمەنی پێنج ساڵە لەلایەن حەوت سەگی بێلانە پەلامار دەدرێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
لوقمانی شێخانی، خاڵی بەهرە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند: “تەندروستی خوشکەزاکەم جێگیر نیە و ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە.”
هەروەها خاڵی بەهرەی تەمەن پێنج ساڵان، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەبەرامبەر وەزارەتی شارەوانی و ئیدارەی پارک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە ڕێگەیانداوە بەم شێوە زۆرە سەگ لەناو پارک بێت، لەکاتێکدا خێزانێکی زۆر لەبەر منداڵەکانیان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوولەپاڕکەکە دەکەن.