دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادە نییە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات، سەرەڕای ئەوەی کە دانوستانەکان لە ڕێگەی ستیڤ ویتکۆفەوە بە باشی بەڕێوە دەچن.
دۆناڵد ترەمپ لە میانی گوتارێکدا بۆ لایەنگرانی حیزبەکەی ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دۆخێکی خراپدایە و دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن نییە.
لە لایەکی دیکەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: پێویستە ئێران بە کردەیی تواناكانی پیتاندنی یۆرانیۆم بە شێوەیەکی بنەڕەتی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی داواکارییەکانی واشنتن بداتەوە.
دی ڤانس، جەختیشی کردەوە، سەرەڕای کراوەبوونی دەرگای گفتوگۆ، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ ڕێککەوتن ئەوەیە کە ئێران دەستبەرداری بەشێک لە تواناکانی بێت.