پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبا، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ ماوەی مانگێک پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەهۆی سیانەكردنی كێڵگەی كۆرمۆر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەم وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكی دا روونی كردەوە كە: “لە ماوەی مانگێكدا لە رێكەوتی 10/2 تا 11/2ـی 2026، كۆمپانیای داناغاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێک ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە، بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز.”

وەزارەتی كارەبا ئاماژەیان بەوەشکردووە كە وەزارەتەكە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی رووناکی.

ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆرمۆر لە مانگی 10 دەبێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە بۆیە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.