شەوی ڕابردوو لە پارێزگای حمسی ناوەڕاستی سووریا، پاسێکی گواستنەوەی کارمەندانی کۆمپانیای ئەلمەتن دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەم میدیای سووریا بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ بووە و تیایدا لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای حمس، پاسێک دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە، پاسەکەش ئەندازیار و کارمەندانی کۆمپانیای ئەلمەتنی گواستووەتەوە.
لە ئەنجامی ڕووداوەکە حەوت کەس کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون و هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ و لایەنە فەرمییەکان زانیاری زیاتریان لەبارەی ڕووداوەکە نەخستووەتەڕوو.