كۆماری ئیسلامی ئێران سزای لهسێدارهدانی دوو پیاوی جێبهجێكرد كه تۆمهتبارن به کوشتنی چوار کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوولی 2026 تۆڕی ههواڵی سكای نیوز بڵاویکردەوە، ئێران دوو پیاوی لەسێدارەدا کە تاوانباربوون بە بەشداریکردن لە کوشتنی چوار کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2026، لە شاری مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، دادگای باڵای ئێران هەردوو سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ هەردوو پیاوەکە پەسەند کردووە و سزاکە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان جێبەجێ کراوە.
ئێران دوو هێرشی کرایە سەر، یەکەمیان لە مانگی حوزەیرانی 2025 لەلایەن ئیسرائیلەوە، دووەمیشیان لە کۆتایی مانگی شوباتی 2026 لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، کە شەڕێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساند.