فەرمانگەی تەندروستیی ههولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو پشووەی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوە ڕۆژی شەممەی داهاتووی تێدا نییە و دەوامی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ گشت دامودەزگاکانی تەندروستی رەوانەی كردووە تیایدا هاتووە: “بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (ڕێکەوتی 30ی ئەیلوول و 1ی تشرینی یەکەمی 2026)، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، واتە دوو ڕۆژە.”
تەندروستیی هەولێر باسی ئەوەی كردووە ڕۆژی شەممە پشوو نییە و دەوامە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممە 3ی 10ی 2026 لە سەرجەم دامودەزگاکانی تەندروستیی سنووری شاری هەولێر دەوام دەست پێدەکاتەوە و دەوام ئاسایی دەبێت.”
لە بەشی زۆری فەرمانگەكانی تەندروستی لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان ڕۆژانی شەممە دەوامی فەرمییە، بەڵام لە دامودەزگاكانی دیكەی حكوومەت و قوتابخانە و زانكۆكاكان شەممە پشووە.