شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لەم هەفتەیەدا بارانبارین دەستپێبکات و کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت؛ سبەی ئێوارە ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلوولی 2026 پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە پاشنیوەڕۆ بەدواوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو سبەی ڕۆژی دووشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران ببارێت، هەروەها مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، هەندێک کات بای باشوور چالاک دەبێت و تەپوتۆز دروستدەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبن؛
لە گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە 43 پلەی سیلیزییە
لە هەولێر، چەمچەماڵ، زاخۆ و هەڵەبجە 40 پلە
لە دهۆک 39 پلە
لە سلێمانی 38 پلە
لە پیرمام 37 پلە
نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 28 پلەی سیلیزی