مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ موحەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
ڕۆژی سێشەممە 1ی ئەیلوولی 2026 لە دیدارێکدا کە شێخ موحەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادە بوو، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان دووپات کردەوە.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و فراوانکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.