وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە ئاوە هەرێمییەکانى سنوورى ئیمارات ڕووبەڕووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانى ئێرانى بووەتەوە و خستوویانەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2026 وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە هێزە چەکدارەکانیان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک.
دڵنیاییش دەدات کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامن لە چاودێریکردن و پاراستنی ئاسمانی وڵات بە شەو و ڕۆژ.
وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان و ڕای گشتی دەکات سەرچاوەی هەواڵەکانیان تەنیا زانیارییە ڕەسمییەکانی دەوڵەت بێت و لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و زانیاریی ناڕاست بەدوور بن.