گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی مۆسیقای نیشتمانیی ئەمریکی (کۆنتری)، لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 مارسێل باریزۆ، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی دۆلی بارتۆن، ئەستێرە و ئایکۆنی گۆرانی نیشتمانیی ئەمریکی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دۆلی بارتۆن دوای ململانێیەکی سەخت و کورتخایەن لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە سەنتەری شێرپەنجەی ڤاندەربێڵت-ئینگرام و لەناو کەسوکارەکەیدا، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
بارتۆن لە ژیانی هونەری خۆیدا خاوەنی سەدان گۆرانیی بەناوبانگ بوو، فرۆشی بەرهەمەکانیشی 100 ملیۆن کۆپی تێپەڕاندووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی هونەرییە.
دۆلی بارتۆن لەپاڵ کارە هونەرییەکانیدا، بەهۆی نەخوێندەواری باوکییەوە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازی بە ناوی (کتێبخانەی خەیاڵ) دامەزراند بۆ دابەشکردنی کتێبی بێبەرانبەر بەسەر منداڵاندا، ئەم پرۆژەیە یارمەتی هەزاران منداڵی دا لە فێربوونی خوێندن و نووسیندا.