کەشتی بارهەڵگری (Ocean Winner) کە ئاڵای وڵاتی پەنەمای هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی هیندستان نوقم بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026 ئەمیت ئۆنیال، گوتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی هیندستان ڕایگەیاند: “کەشتییەکە 24 کارمەندی لەسەر بووە، کە پێکهاتبوون لە 20 چینی، 3 هاووڵاتی میانمار و یەک هاووڵاتی بەنگلادیشی.”
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی فریاگوزاری، تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان تا ئێستا توانیویانە تەنیا دوو کەس لە سەرنشینانی کەشتییەکە ڕزگار بکەن کە لەناو بەلەمێکی فریاگوزاریدا بوون، لە کاتێکدا چارەنووسی 22 سەرنشینی دیکەی کەشتییەکە هێشتا نادیارە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کەشتییەکە باری خاوی ئاسنی گواستووەتەوە. تا ئێستاش هۆکارەکانی نوقمبوونی کەشتییەکە بە نادیاری ماونەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەردەوامە.