بافڵ جەلال تاڵەبانی لە به‌غدا له‌گه‌ڵ موحەممەد شیاع سودانی کۆبووەوە و جەختیان لە هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری عێراق کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە 19ی ئابی 2026 نووسینگه‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی ڕایگەیاند: سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان، له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه سیاسی و ئابوورییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات كرایه‌وه.
ئەوەش هاتووە، کە بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتی له سه‌رخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ دوورخسته‌وه‌ی وڵات له ململانێكان کردووەتەوە ڕایگەیاند، “ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان له‌م دۆخه‌دا هاوكاریی حكومه‌تی عیراق بین تاوه‌كو پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداریی به‌هێزبكه‌ین.”