چی دەگوزەرێت لە بەغدا؟

رۆژنامە عەرەبیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، نێچیرڤان بارزانی دوو جار لەگەڵ قائانی کۆبووتەوە و بڕیارە سبەی قالیبافیش سەردانی بەغدا بکات.

سەرەڕای ڕەتكردنەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، کە تێیدا بوونی کەناڵی پەیوەندی نافەرمی لە نێوان خۆی و ئێراندا ئاشکرا کردبوو، بەڵام رۆژنامە عەرەبیەکان ڕایانگەیاندووە، کە ڕاستە بابەتەکە و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئازارەوە ڕۆڵی ناوبژیوانی لەنێوان ئێران و واشنتۆندا بینیوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکان،  نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی جەنگەکەدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران و ئەمریکا کۆبووەتەوە و دوو جاریش لە بەغدا لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کۆبووەتەوە.

هاوکات ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیش بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ موحەممەد باقر قالیبافی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی بەغدا بکات. سەردانەکەش بە مەبەستی ئەمنی و ئاسایش، و ئابوری و وزە دەبێت.