ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان دەکرێتە پشووی فەرمی و هاوکات، بەپێی ساڵنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکە هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026 ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 25ی ئاب بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان دەکرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێم، 25ی ئاب، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی دەبێت.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێتەوە و لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی جەماوەریی گەورە لە ناو بازاڕ و قەڵای شارەکەدا بەڕێوەدەچێت.