مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دەکات

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە کرد و دەڵێت: “بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.”

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، “لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەكەمان كردووە، لە پێناو پایەدارکردن و ڕاستکردنەوەی بەرپرسیارانەی ڕێرەوی ئەزموونەکەمان، جارێكی دیکە پیرۆزە.”