نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ (2026) دەستپێدەکات.
پێکهاتەی بەشەخۆراکەکە (بۆ هەر هاووڵاتییەک):
برنج؛ 3 کیلۆگرام
شەکر؛ 1 کیلۆگرام
زەیت؛ 1 لیتر
دۆشاو؛ 400 گرام
نیسک و ئاڵینۆکە؛ نیو کیلۆگرام
زانیاریی زیاتر لەسەر بەشەخۆراک و ئارد:
ژمارەی بەشەخۆراک؛ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵیش بە کۆی گشتی 8 بەشەخۆراک دابەش دەکرێت.
بەشە ئارد؛ پێنجەم بەشە ئارد دابەشکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا گەنم بەسەر ئاشەکاندا دابەش دەکرێت تاوەکو ئامادەکاری بۆ شەشەم بەشە ئاردی ئەمساڵ بکرێت.
ڕەتکردنەوەی دەنگۆکان؛ وەزارەتی بازرگانی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کەمکردنەوەی ماددەکانی سەبەتەی خۆراک دەکەن.
پێشنیاری تازە؛ هەوڵێک هەیە بۆ باشترکردنی کوالێتی و زیاترکردنی ماددەکان، بەڵام جێبەجێکردنی پەیوەستە بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2027ەوە.