نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لە دوایین سەردانم بۆ ئێران بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیان گوتم پەیامی ئێمە بە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بگەیێنە سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: “پێویستە چەک تەنیا لە ژێر دەستی دەوڵەت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا بێت.”
سەبارەت بە دواین سەردانی بۆ ئێران نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کرد. زۆر بە ڕوونی دەیڵێم کە بەرپرسانی ئێران پێیان گوتم؛ “ئەم پەیامە بگەیێنە بەڕێز سەرۆکوەزیران کە ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاریی بەڕێزیان لەم بابەتەدا.”
سەرۆکی هەرێم گوتیشی: کە گرووپە چەکدارەکان دەبێت لە خۆیان بپرسن چ قازانجێکیان بۆ عێراق هەبووە؟
بڕیارە ئەمشەو چوارشەممە تەواوی چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی هەرێم لە بەرنامەی (مواجهە) لە تەلەفزیۆنی شەرقییەی عەرەبی بڵاوبکرێتەوە.