کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە و دوو کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2026 ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند: “کاتژمێر 01:20ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانمان.”
ئەمجەد حوسێن پەناهی گوتیشی: “دوو بریندارمان هەیە، بەڵام برینەکانیان سووکە دۆخی تەندروستییان باشە.”
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، بە 102 مووشەک و درۆن هێرشکراوەتە سەریان.