سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە حکومەت کار ئاسانی دەکات تاوەکو بازرگانان بەنزین لە دەرەوە هاوردە بڕکەن بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانی.
سەرچاوەکە هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزینی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە:
- ڕێگرییەکانی بەغدا: حکومەتی عێراق ڕێگە نادات هیچ بڕە بەنزینێک لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووەوە بێتە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا پێشتر بەشێک لە بەنزینی بازرگانی لەو ناوچانەوە دەهێنرا.
- ڕەوشی ئێران: ئەو ماددانەی بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی (موحەسەن و سوپەر) لە ئێرانەوە هاوردە دەکران، بەهۆی بۆردوومانکردنی کارگەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە و نرخەکانیان گران بووە.
- قۆستنەوەی بازاڕ: هەندێک بازرگان بارودۆخەکەیان قۆستووەتەوە، بەڵام تیمەکانی حکومەت چاودێریی بازاڕ دەکەن و ڕێگرییان لێ دەکەن.
سەبارەت بە دابینکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێم ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەداتە پاڵاوگەکان تاوەکو ٣٠٪ی پێداویستیی ناوخۆ بە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابین بڕکەن.
هاوکات ئەو لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراقی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە بەغدا بەنزین لەسەر بودجەی سیادی دەکڕێت و پشکی هەرێمیشی تێدایە، بەڵام ڕەوانەی ناکات. لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد کە داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە پشکی نەوتی خاوی هەرێم لە ٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ۱۲۰ هەزار بەرمیل (بەپێی پشکی ۱۲.٦٪) زیاد بکات، چونکە بەوە دەتوانرێت تاوەکو ٥٠٪ی پێداویستیی بەنزین دابین بکرێت و کێشەکە کۆنتڕۆڵ بڕکێت.