شاندێکی ئەمنی لە بەغداوە گەیشتە هەولێر

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم گەیشتە هەولێر

بەیانیی ئەمڕۆ 28ـی ته‌ممووزی 2025 شاندێکی ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

بەپێی سەرچاوەکان شاندەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە درۆنییانە هاتوون کە ماوەیەکە دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و بوونەتە هۆی کەمی بەرهەمهێنانی نەوت.