مۆبایل لە سەربازان قەدەغە دەکرێت

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕێکاری تووند لەبەرانبەر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی زیان و ساتی بۆردوومانکردنی بنکەکانیان لە کەنداو دەگرێتەوە بەر.

ئەمڕۆ هەینی 31ی تەممووزی 2026 ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرای کردووە، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە، ئێران ڤیدیۆی سەربازانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت تا خەملاندن بۆ سەرکەوتوووی هێرشەکانی خۆی بکات، بەگوێرەی ئەم فەرماندەیە، میدیا چاودێرەکانی ئێران ڤیدیۆ و ڕاپۆرت بڵاودەکەنەوە، کە لە کاردانەوە، وێنە و ڤیدیۆی سەربازە ئەمریکییەکان پێکدێت.

براد کووپەر هۆشداری داوە کە باجی بەردەستبوونی ئەم زانیارییە هەواڵگیرییانە بۆ ڕای گشتی، لەدەستدانی ژیانی سەرباز و هاووڵاتییانی ئەمریکییە لە وڵاتانی کەنداو کە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج، بۆیە داوا دەکات سەرنجی تەواو بخەنە سەر چڕکردنەوەی ڕێکارە ئەمنی و ئاسایشییەکان.

لەلایەکی دیکەوە دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەم بابەتە، بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە ئوردن بە هەندێک سەربازی ئەمریکی گوتراوە لە ڕۆژانی داهاتوو مۆبایلەکانیان لێ دەستێندرێن، سەرچاوەیەکی دیکەش دڵنیایی دا کە ئەم ڕێکارە نوێیە بۆ هەموو ناوچەکە ڕەچاو کراوە بە هۆکاری ئەمنی.

ئەم ڕێکارە نوێیەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ئێران بەردەوام بنکە ئاسمانییەکانی ئوردن دەکاتەوە ئامانج، پێشووتر واشتن کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی لە ئوردن لە ئەنجامی هێرشێکی ئێران ڕاگەیاندبوو.