ئیدارەی وزەی ئەمریکا: ماوەی چوار هەفتەیە هاوردەکردنی نەوتی عێراق وەستاوە

ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ چوارەم هەفتەی لەسەریەک واشنتن هیچ بڕە نەوتێکی خاوی لە عێراقەوە هاوردە نەکردووە و ئاستی هەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا بە سفری تەواو تۆمار کراوە، لە کاتێکدا کەنەدا بە بەرهەمهێنانی 3.635 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە سەرووی لیستی دابینکەرانی دێت.

ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە بۆ چوارەم هەفتەی لەسەریەک، واشنتن هیچ بڕە نەوتێکی خاوی لە عێراقەوە هاوردە نەکردووە و ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە سفر.

ڕیزبەندیوڵاتبڕی نەوت (بەرمیل/ڕۆژ)
1کەنەدا3,635,000
2ڤێنێزوێلا688,000
3مەکسیک480,000
4بەڕازیل242,000
5کۆڵۆمبیا141,000
6ئێکوادۆر103,000
7لیبیا8,000

بەپێی داتاکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، جگە لە داخورانی نەوتی عێراق، لە هەفتەی ڕابردوودا هیچ بڕە نەوتێک لە عەرەبستانی سعوودیە و نەیجیریاوە تۆمار نەکراوە.

ئەم گۆڕانکارییانە لە ئاڵوگۆڕی وزەدا لە کاتێکدایە کە دوای هێرشەکانی سەر ئێران و سەر هەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، بەهۆی داخرانەوەی دووبارەی گەرووی هورمز، کە نزیکەی 20٪ی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، بازاڕەکانی وزە لە سەرانسەری جیهاندا تووشی شڵەژان و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان بوونەتەوە.