لە بەغدا بەهۆی کێشە و ناکۆکی خێزانییەوە، ئافرەتێک ماددەیەکی سووتێنەر بەسەر براکەی دا دەڕژێت و دەستەبەجێ گیان لەدەست دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 25ی تەممووزی 2026 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند: گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ لەدایکبووی 1991 لە نەخۆشخانەی “کەرامە” گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی بەهۆی سووتانێکی سەختەوە گەیەندرابووە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ڕووداوەکە لە ناوچەی “بەییاع” لە بەغدا و لەناو ماڵی قوربانییەکەدا ڕوویداوە. دەرکەوتووە کە خوشکی قوربانییەکە کە لەدایکبووی 1988ە بەهۆی کێشە و ناکۆکی خێزانییەوە، ماددەیەکی سووتێنەری بەسەر براکەیدا ڕشتووە و بووەتە هۆی سووتانی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
ئەو ئافرەتە پێشتر بە بڕیاری دادوەر و بە کەفالەت ئازاد کرابوو، بەڵام دوای گیانلەدەستدانی براکەی، دووبارە دەستگیرکرایەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرانبەری.