لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە تورکیا بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 40 کەس برینداربوون و ڕەوانەی دوو نەخۆشخانەی جیاواز کران.
ئەمڕۆ شەممە 25ی تەممووزی 2026 ئاژانسی هەواڵیی تورکیا ڕایگەیاند: ” بەهۆی بارانبارینەوە پاسێکی سەرنشینهەڵگر لەسەر ڕێگەی نێوان پارێزگای کرککالە و پارێزگای سامسون وەرگەڕاوە و کەوتووەتە تەنیشت رێگەکەوە.دواتر ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرنشینەکانیان ڕزگارکردووە.”
ئاژانسەکە دەشڵێت: “لە ناو پاسەکەدا 42 کەس هەبوون، 40 کەسیان برینداربوون و سیانیان ستافی پاسەکە بوون. بریندارەکان بۆ دوو نەخۆشخانەی جیاواز گواستراونەتەوە.”
ئاژانسی هەواڵی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.