عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “زە ئەتڵەنتیک” ئاشکرای کرد کە ئامۆژگاری دۆناڵد ترەمپی کردووە گورزی سەربازی ئاراستەی ئێران نەکات.
عهلی فالح زهیدی له كۆبوونهوهكهیدا لهگهڵ دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا خۆی لە بەرامبەر پرسیارێکی چارەنووسسازدا بینییەوە دەربارەی ئێران و لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان؛ وەڵامەکەشی هەڵگری بانگەوازێکی ڕوون بوو بۆ پێدانی دەرفەت بە دیپلۆماسی و دواخستنی بژاردەی هێرشە سەربازییەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئامۆژگاری دۆناڵد ترەمپی کردووە گورزی سەربازی ئاراستەی ئێران نەکات، چونکە دانوستان لە هەموو شتێک گرنگترە. زەیدی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە عێراق ببێتە “خاڵی بەیەکگەیشتن”، نەک گۆڕەپانی دوژمنایەتی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.
عهلی زهیدی ههوڵهكانی ڕووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی و چهكداماڵینی گرووپهكانی به مهترسیدار ناوبرد و له چاوپێكهوتنهكهدا گوتویهتی: “ئەم پڕۆژەیە قورسترین و مەترسیدارترین پڕۆژەیه، ڕەنگە لە کاتی هەوڵدانمدا بمرم، بەڵام بە کەمتر لە دەوڵەتێک کە دامەزراوەکان بەڕێوەی ببەن ڕازی نابین.”
زهیدی ئهوهشی خستهڕوو، ترهمپ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و پێی گوتم باوەڕی وایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانییەکاندا هەیە بەڵام ئەوان پێوەی پابەند نەبوون.
بڕیار وایە سبەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بچێتە وڵاتی ئێران، لەم دیدارەدا پرسەکانی پەیوەست بە وزە و دۆسیە ئەمنییە هاوبەشەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ دەکرێن. بەگوتەی عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق پرسی گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی باس ناکرێت و لە کارنامەی سەردانەکەدا نییە.