له سنووری به‌غدا، گه‌نجێك له‌سه‌ر 650 هه‌زار دینار كوژرا و به تۆمه‌تی كوشتنی گه‌نجه‌كه، چوار كه‌س ده‌ستگیر كران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026 فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له‌سه‌ر قه‌رزێك كه بڕه‌كه‌ی 650 هه‌زار دیناره، كێشه له نێوان گه‌نجێك و چه‌ند كه‌سێك دروست بوو و له ئه‌نجامدا بووه شه‌ڕیان و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌و گه‌نجه‌ی كه قه‌رزه‌كه‌ی لایه كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ڕووداوه‌كه له “ئه‌بووغرێب” ڕووی داوه و چوار كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه، به‌پێی ماده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی له به‌غدا گیران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.