گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەممووزی 2026 حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: سەردانی چاوەڕوانکراوی عەلی زەیدی بۆ ئێران و تورکیا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتدایە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەم سەردانانەش دوای ئەنجامە ئەرێنییەکانی سەردانە فەرمییەکەی پێشووی زەیدی دێت بۆ ئەمریکا.
لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکانەوە، گوتەبێژی حکومەت ڕوونیکردەوە کە تاوتوێی چەندین دۆسیەی دوو قۆڵی و پرسە هەرێمییەکان دەکرێت، بەتایبەت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
هاوکات لەبارەی پرسی کۆکردنەوەی چەک، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە پرسێکی سەروەرییە و حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی بەپێی دەستوور و یاسا و لە چوارچێوەی چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەتدا بەڕێوەی ببات.
یەکەم سەردانی عەلی زەیدی، بۆ دەرەوەی وڵات دوای دەستبەکاربوونی لە 13ی تەممووز بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.