گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

میلاد ئەحمەدی، گۆرانیبێژی ناسراوی فۆلکلۆری کوردی و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە میلاد ئەحمەدی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری خەڵکی شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و کۆتایی بە کاروانە هونەرییەکەی هێنا.

ئەم هونەرمەندە بەهۆی کارکردنی بەردەوام و پێشکەشکردنی گۆرانی و موزیکی فۆلکلۆری کوردی، لەم ساڵانەی دواییدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردبوو. لە ماوەی کارکردنیدا چەندین بەرهەمی هونەریی پێشکەش بە گوێگرانی کرد، کە بووە هۆی کۆکردنەوەی جەماوەر و هەوادارێکی زۆر.