خەڵاتێکی گرانبەها بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ ئامادەکراوە

گرووپی به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی لە عێراق (میلیشیاكان) له‌ ڕاگه‌یەندراوێكدا، ڕایگەیاند: کە خەڵاتێکی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکوژێت.

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026 به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند:  پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ شانازی بە ڕۆڵی خۆیەوە کردووە لە کوشتنی فەرماندەی ئێرانی قاسم سولەیمانی و جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەبۆ مەهدی موهەندیس.

بەرەی مقاوەمە ئاماژە بەوەش دەکات، کە پارەکە لەلایەن بەخشینی ئەندامان و لایەنگرانی گرووپەکەوە کۆکراوەتەوە.

لە کاتی کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ عه‌لى زه‌یدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فیدراڵ، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە ڕۆڵی خۆی لە کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس کردبوو. لە بەرانبەردا زه‌یدی وەڵامی دابووەوە کە ئەم ڕووداوە پێش چوونە ناو جیهانی سیاسەتی ئەو ڕوویداوە.