کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، دەربارەی کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و بەڵێنی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەممووزی 2026 ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “سەربەرزانی عێراق و بەرەی مقاوەمە ئەو سەرە گەنیوە شەرمەزار دەکەن، و گەندەڵکاران و دزەکان تەمەنیان درێژ نابێت.”
کەعبی دەشڵێت: “بەرگریی ئیسلامی هەمیشە لە کەمیندایە و سەرجەم ئەو نەخشەسازییانە پووچەڵ دەکاتەوە کە ئامانجیان بەدەستەوەدانی عێراقە بە هەر شێوازێک بێت و هێزەکانی ئەمریکا بە زۆرەملێ دەردەکرێن.”
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەربکات و کۆمپانیای بەهێز و باوەڕپێکراو بخاتە شوێنیان، ئەمەشی بە هەنگاوی یەکەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەرەکی لە عێراقدا داناوە.