بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆچکردووی ئێراندا کرد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تەممووزی 2026 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەوە ڕایگەیاند: دوای پێشوازیکردنی لەلایەن سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە، سوورەتی فاتیحای لەسەر تەرمی خامنەیی خوێندووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هاوخەمیی خۆیەوە بۆ کۆچی دوایی ڕابەری ئێران گوتی، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا یاداشتی خۆی تۆمار کردووە و تێیدا نووسیویەتی: “لەم ڕۆژە خەمناکەدا ڕێز لە شکۆمەندیی گەلی ئێران دەگرین و ئێمەی برایانتان هەمیشە لەگەڵتان دەمێنینەوە.”