ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی ڕابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئايه‌توڵڵا عوزما عەلی خامنەیی گەیشتە تاران و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تەممووزی 2026 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران‌دا تاوتوێ کرد.
لەلایەکی دیکەوە، نێچیرڤان بارزانی، له‌لايه‌ن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێكرا، سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت: لە کۆبوونەوه‌يه‌كدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ موحەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە. بەگوێڕەی سەرۆکایەتی هەرێم یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا بۆ بۆ ڕێككه‌وتن.