بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕادەگیرێت

ڕۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕادەگیرێت و سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەمموزی 2025  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێکیان لە پەڕەی خۆیان لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە لە ڕۆژی سێشەممە 29ی 7ی 2025  دەوامی فەرمی لە بەڕوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕادەگیرێت.

هۆکاری ڕاگرتنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ شەقامی 100 مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ.

دەربارەی دەست پێ کردنەوەی دەوام، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕایدەگەیەنێت ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 3ی ئابی 2025 دەوامی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە لە شوێنی نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکە.