مووچەی مانگی شەش لەگەڵ عێراق دابەشدەکرێت

بەگوێرەی سەرچاوەیەک، بەغدا هاوشانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات. 

ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026 سەرچاوەیەک لە نێو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ” دوای ڕادەستکردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێنج بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە هەفتەی ڕابردوودا، هیچ گرفتێک لە لیستەکاندا نەماوە.”

سەرچاوەکە گوتیشی: “لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت و ناخرێتە دوای دابەشکردنی مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.”

ئێستا تەنیا بابەتی داهاتی ناوخۆ و 120 ملیارەکە ماوەتەوە، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی مانگی پێشوو بەبێ کێشە بنێردرێت، وەک پێشتر وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی دابوو.