بەهای دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەهای دینار دابەزینەکی گەورەی تۆمارکرد لە بەرانبەر دۆلار و بەشێوەیەک نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026 حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاڵوگۆری بازاری دراو لە هەولێر ڕایگەیاند: “100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.”

حاجی سابیر، گوتیشی: “دۆلار کەمە و خواستیش لەسەری زۆرە، هۆکاریش سیستەمی ئەسیکۆدایە کە عێراق خستوویەتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

دوێنێ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.