تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی دووپات دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ” دڵخۆش و شەرەفمەندم کە گەڕامەوە بەغداد و چاوم بە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کەوت.”
تۆم باراک، دەشڵێت: ” ئەمڕۆ چاوم بە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەوێت، تاوەکو پەیامی پشتیوانیی سەرۆک ترەمپی بۆ حکومەتەکەی پێبگەیەنم، هەروەها گفتوگۆی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دەکەین لەسەر بنەمای ئاڕاستەیەکی نوێ.”
بڕیارە دوای بەغدا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی هەولێری پایتەخت بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.