نرخی بەنزین هەرزان دەبێت و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت؛ لە هەفتەی داهاتووە نرخی بەنزینی بازرگانی دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە نرخی ئاسایی خۆی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026 جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ڕایگەیاند: “پشکی بەنزینی حکومی ڕۆژانە 180 هەزار لیتر زیاتر بۆ بەنزینخانەکان دابین دەکرێت، واتا لە بڕی 17 تانکەر 26 تانکەر دابین دەکرێت و ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن زیاد دەبن.”

جەنگی مەجید، باسی لەوەش کرد، ئەم زیادبوونە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی بەنزینی بازرگانی دەبێت و هەفتەی داهاتوو نرخەکەی دادەبەزێت.”

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک نرخی یەک لیتری بەنزینی نۆڕماڵ لە هەولێر گەیشتووەتە 1200 دینار.