بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش ڕایگەیاند؛ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان مووچەی خانەنشینیی هەزاران پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026 سیروان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش ڕایگەیاند: “دارایی پارەی بۆ ناردووین کە مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2026ی خانەنشینانی هێزەکانی 70یە و ئەمڕۆ و سبەیش دابەش دەکرێت.”
سیروان عومەر، گوتیشی: “پێشتر بەپێی ڕیزبەندی مووچەیان دابەش دەكرا، بەڵام ئەمجارە بەبێ ڕیزبەندی دابەش دەکرێت.”
بەرپرسی بانکی کێوەڕەش، ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە شەش هەزار خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە مووچەیان له بانکی ئێمەیە.”
لە لایەکی دیکەوە بانکی شێروانه لە گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2026ی خانەنشینانی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.