لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

لەسەر ڕێگەی نێوان قەزای ئال بدێر و شاری دیوانییە، بەهۆی پێکدادانێکی سەختەوە، پێنج کەس گیانیانیان لەدەستدا و لە نێویان سێ منداڵ هەبوون.

ڕۆژی سێشەممە 9ی ‌حوزەیرانی 2026 فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاند:  ئۆتۆمبێلەکە شەش کەسی تێدابووە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە و گڕی گرتووە.

لە لایەکی دیکەوە، عامر کینانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی دیوانییە گوتی: “بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، تەنیا یەک ژن ڕزگاری بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.”

عامر کینانی، ئاماژەی بەوەش کرد، “لە نێو ئۆتۆمبێلەکە سێ منداڵ هەبووە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.”

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە کاتێکدایە، کە هەر ڕۆژی دووشەممە، ڕۆژنامەنووسی دیاری کورد هەڵکەوت عەزیز لە سنووری هەمان پارێزگادا بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.