وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ڕاگرتنی ناردنی پاره بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: “ئێمه هه‌مو ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێكردووه، حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی بۆ نه‌ناردووین.”
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی عه‌دنان فه‌یحان دلێمی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه تیایدا داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد گواستنه‌وه‌ی هه‌موو بڕە پاره‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕابگیرێت، ڕایگەیاند: هەرێم تەواوی پابەندییەکانی خۆی بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 جێبەجێ کردووە و هەمیشە ئامادەی پاکتاوی دارایی بووە.
وەزاراتەکە ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2025دا هەرێم پشکی گەنجینەی فیدراڵی ناردووە، بەڵام بەغداد تەنیا مووچەی 10 مانگی ڕەوانە کردووە و مووچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی دیکەی عێراق لەو دوو مانگەدا مووچەیان وەرگرتووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، “سه‌باره‌ت به مانگی ئازار و نیسانی ئەمساڵ، داهاتی نانه‌وتی له هه‌رێم دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی بارودۆخی شه‌ڕی ناوچه‌كه و نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئەسیكودا له ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم، كه وه‌ك ئامرازێك بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا به‌كارهێنرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی کردەوە کە جێگەی سەرسوڕمانە کەسایەتییەک لە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەماندا بێت و لەبری چەسپاندنی یەکسانی، داوای بڕینی مووچەی چینێکی هاووڵاتییانی دەوڵەت بکات. وەزارەت دووپاتی کردەوە کە ئەرکی سەرەکیی ئەو پۆستە پاراستنی مافی سەرجەم عێراقییەکانە بەبێ جیاوازی.