جەنگ نرخی زێڕی دابەزاند و بەهای نەوتی بەرزکردەوە

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکدی، بەهای نەوت زیاتر لە 4 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوویەوە، هاوکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 4292 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026  لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لەبەرانبەردا بەهای نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئەم پەرەسەندنە داراییە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو ئاڵۆزییە سەربازییانەوە هەیە کە دوێنێی شەو ڕوویاندا، کاتێک تاران زنجیرەیەک مووشەکی بالیستیی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. هەرچەندە ئیسرائیل ڕایگەیاند کە زۆربەی مووشەکەکانی تێکشکاندووە، بەڵام ئەمە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل لە دوای ئاگربەستەکەی 8ی نیسان.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەم شێوەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 981 هەزار و 500 دینارە

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 936 هەزار و 642 دینارە

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 802 هەزار و 700 دینارە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 4 هەزار و 292 دۆلارە