ژنێک دەکرێتە سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور

سەرۆکی کۆریای باشوور ژنێکی هەڵبژارد پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە وەربگرێت کە خاوەن کۆمپانیان بواری ئینتەرنێتە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026  کانگ هون سیک، سەرۆکی نوسینگەی سکرتارییەتی سەرۆککۆماری کۆریای باشوور ڕایگەیاند: ” هان سیونگ سووک بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوە، ئەگەر لەلایەن پەرلەمانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، دەبێتە سەرۆکوەزیران.”

کانگ هون سیک، گوتیشی: “هان، پێشتر وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی (نیڤێر)ی ئینتەرنێتی کۆریای باشوور کاریکردووە، پێشبینی دەکرێت سەرکردایەتی گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکردی وڵاتەکە بکات و گەشەی ئابووری کۆریای باشوور بگۆڕێت.”

هان سیونگ سووک, دەبێتە یەکەم ژن کە لە دوای زیاتر لە 20 ساڵ ئەو پۆستە وەربگرێت.