پێشەوا هەورامانی: کێشەی مووچە کۆتایی هات

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە بەغدا پێمان گوتراوە کە چیتر کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت و لە کاتی خۆیاندا مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان نیەتێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک دروست نەبووە.”

پێشەوا هەورامانی، گوتیشی: “پێمان گوتراوە چیتر کێشە بۆ مووچە دروست نابێت، ئێمە تەنیا داوای مووچە ناکەین، بەڵکو داواکارین تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی بودجە.”

لە کۆتایشدا، گوتەبێژی حکومەت هیوای خواست کە کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان بەشێوەیەک بن، ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی تێیدا پارێزراو بن.”