لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە باکووری پاکستان، لانی کەم 17 کەس گیانیان لەدەست دا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026 دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایانگەیاند: پاسێکی نەفەرهەڵگر لە کاتی ڕۆیشتنیدا لە ناوچەی “سوات”ەوە بەرەو “پێشاوەر” پەکیکەوت و لە قەراغ ڕێگاکە وەستا، بەوەش سەرنشینەکانی دابەزین و لە نزیک پاسەکە وەستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر شۆفێری بارهەڵگرێکی بچووک کە بەو ڕێگایەدا تیپەڕیوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و سەرنشینەکانی شێلاوە و خۆیشی بە پاسەکەدا کێشاوە.
لەلایەکی دیکەوە، بیلال ئەحمەد فایزی، بەرپرس لە تیمی فریاگوزاری ڕایگەیاند: ” بەهۆی ڕووداوەکەوە لانی کەم 17 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 کەسیش بریندار بوون.”
بیلال ئەحمەد فەیزی، ئاماژەی بەوەش کردووە، “سێ لە بریندارەکان باری تەندروستییان سەختە.”