لە باکووری چین تەقینەوەیەک لەناو کانێکی خەڵوز ڕوویدا و گیان لەدەستدانی 90 کرێکاری لێکەوتەوە و چەندین کرێکاری تریش بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026 میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵوز لە باکووری ئەو وڵاتە ڕوویداوە. لە کاتی ڕووداوەکەدا 247 کرێکار لەناو کانەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 90 کەس و دیارنەمانی نۆ کرێکاری دیکە.
لەلایەکی دیکەوە، “شی جینپینگ”، سەرۆکی چین ڕایگەیاند: “دەستبەجێ پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن دەستپێبکەن و لێپرسینەوەی توند بەپێی یاسا لەگەڵ هەر کەسێک بکرێت کە بووەتە هۆکاری ئەم تەقینەوەیە گەورەیە.”
ئێستا سەدان کارمەندی تیمی فریاگوزاری و ڕزگارکردن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن.