لە بەغدا، دوای ئەوەی کچێکی 15 ساڵ ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزایەکی بکات، لە لایەن خێزانەکەییەوە کوژرا. لە دوای کوشتنیشی، عەشیرەتەکەی ئاهەنگی بە کۆمەڵیان گێرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026 میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکە لە ناوچەی “نەهرەوان”ی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویداوە، خێزانەکە کچە 15 ساڵانەکەیان بە ناوی “کەوسەر بەشار” بە تۆمەتی پاکبوونەوەی شەرەف کوشتووە. لە دوای کوژرانیشی عەشیرەتەکەی ئاهەنگێکی بە کۆمەڵیان گێڕا، کە بە (هۆسە یان فەزعە) ناسراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوەکانى تایبەت بە مافەکانی ژنان لە عێراق ڕایگەیاند: “کەوسەر دوای گەڕاندنەوەی بۆ ماڵەوە، براوەتە ناوچەیەکی چۆڵ و لەوێ لەلایەن مامێکی و ئامۆزایەکی و براکەیەوە کوژراوە و دواتریش تەرمەکەی شێوێندراوە و هەر بەوەشەوە نەوەستاون, بە ئاهەنگگێڕان و هەڵپەڕکێوە خۆشحاڵى خۆیان دەردەبڕن.”
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ژمارەی 37ی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە بارەی پێشێلکارییەکان کە 14ی مانگی ڕابردوو بڵاویکردووتەوە، لە ساڵی 2024دا 14 هەزار داوای یاسایی تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەکە بۆ زیاتر لە 36 هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە.