پەرلەمانتارێکی عێراق: دوو مووچە بەر لە جەژن دابەشدەکرێن

جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند؛ فشارەکانیان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار بەر لە هاتنی جەژن دەست پێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2026  جەمال کۆچەر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە تاوەکو مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ عێراق، بەر لە جەژن دابەش بکرێت.”

جەماڵ کۆچەر گوتیشی: ” ئەم کاتە بۆ هاووڵاتییان زۆر گرنگە تاوەکو بتوانن پێداویستییەکانی جەژن دابین بکەن و قەرزەکانیان بدەنەوە.”

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە لە هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی نیسان دابەشنەکراوە و ئەمڕۆ حکومەتی فیدراڵ کوژمەیەکی بە بڕی نزیکەی 664 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان, بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا خشتەی مووچە ڕابگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت. بەمەش مووچەخۆران دوو مووچە بەر لە جەژن وەردەگرن.