ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شارۆچکەی “ئەندیشە”ی پارێزگای تاران کەوتەوە و بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 42 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئایاری 2026 سەجاد برنجی، قایمقامی ناوچەی شەهریار ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا 8 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 42 برینداریش هەن کە برینی 26یان سووک بووە و چارەسەریان بۆ کراوە.”
لە لایەکی دیکەوە، مەهدی محەممەدی، داواکاری گشتیی شەهریار ڕایگەیاند: “دۆسیەیەکی بەپەلە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دروستکەری باڵەخانەکە و هەموو ئەو کەسانە دەرکراوە کە کەمتەرخەم بوون.”
باڵەخانەکە لە شارۆچکەی ئەندیشە، 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای تاران دوورە و زیاتر لە 250 یەکەی بازرگانی و 50 یەکەی کارگێڕیی تێدایە.