یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا دەڵێت: لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی دیمەشقدا، چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سووریا كراون.
ڕۆژی شەممە 2ی ئایاری 2026 سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند: ” پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا و تەواوكردنی پێكهاتەكەی، بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و تا ئێستاش بە ڕەسمی چوار لیوای هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا تێكەڵكراون.”
سیپان حەمۆ، ئاماژەی بەوەش کرد، کە قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە تەواوكردنی هەیكەلی ڕێكخراوەیی سوپا و یەكخستن و جێگیركردنی هێزەكان و كۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی گرووپە چەكدارەكان.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، سیپان حەمۆ داوای لە پێکهاتەکانی کورد و عەرەب کرد، یەکگرتوو بن بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ، کە تێیدا مافی هەموو پێکهاتەکان، بەتایبەت کورد، لە دەستووردا جێگیر بکرێت و ڕێگری لە هەر جۆرە تاکڕەوییەک و ستەمێکی نوێ بگیرێت.